ڤیدیۆ؛ دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانی پاڵەوانێتی جیهان لە خلیسکانی سەربەفر
رووداو دیجیتاڵ
پاڵەوانێتی جیهان لە خلیسکانی سەربەفری ئازاد، لەنێو کەشوهەوایەکی زەحمەتدا کۆتاییپێهات و پاڵەوانانی ئەو پێشبڕکێیە بە دیمەنە جوانەکانیان جیهانیان سەرسام کرد.
پاڵەوانێتییەکە لە سویسرا کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا و کەشوهەوای سارد و بەفراوی نەیتوانی بەشداربووەکان ساردبکاتەوە، یان لە ئاستی رکابەرییەکە کەم بکاتەوە.
دوایین رۆژی پاڵەوانێتییەکە، رکابەرییەکی ئەوەندە بەهێز و سەرسوڕهێنەری بەخۆیەوە بینی کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە هزری هەودارانی یارییەکەدا دەمێنێتەوە.
لە پێشبڕکێی سنۆبۆردینگدا، تیفانی پێرۆتین پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی خانماندا بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی پیاوانیش بلیک مۆلەر یەکەم بوو.
سەبارەت بە پێشبڕکێی خلیسکانی ئازادیش، جیسیکا هۆتەر یەکەمی خانمان بوو، لەسەر ئاستی پیاوانیش ماکسیم چارلۆز پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.