دلسۆز ده‌چێته باكۆ
رووداو -سلێمانى
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له شارى سلێمانى ،كچه یاریزانێكى ئه‌و شاره به‌شدارى له یارییه‌كانى وڵاتانى هاریكارى ئیسلامى له باكۆى پایته‌ختى ئازه‌ربایجان ده‌كات .
دڵسۆز عوبێد ، یاریزانى تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سیروانى نوێ و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ، وەك یه‌كێك له یاریزانه كورده‌كانى له پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق ده‌بێت كه به‌شدارى له‌یارییه‌كانى وڵاتانى هاریكارى ئیسلامى كه بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو له وڵاتى به‌رێوه‌بچێت .
بهربژێركردنى بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه دوای ماندووبونێکی زۆر و بەهەوڵی ڕاهێنەرەکەى دكتۆر سیروان حامید بووه كه به‌رزترین ژماره‌ى له پاڵه‌وانێتى عێراق بۆ راكردنى 100 مه‌تر به‌ربه‌ست تۆماركرد .
دڵسۆز عوبێد ،ده‌رچووى كۆلیجى په‌روه‌ردى وه‌رزشى سلێمانیه و پاڵه‌وانى كوردستان و عێراقه له راكردنى به‌ربه‌ست و پێشتریش نوێنه‌رایه‌تى عێراقى له چه‌ندین پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌بى كردووه .