ئەمڕۆ کوردستان یەکەم یاری خۆی لە جامی کۆنیفا ئەنجامدەدات
لەشاری سوخومی پایەتەختی ئەبخازیا هەڵبژاردەی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجادانی یەکەم یاری خۆی لەچوارچێوەی پاڵەوانێتی کۆنیفا.
یەکەم یاری ئەو پاڵەوانێتیە لەنێوان هەڵبژاردەی کوردستان و سزێکیلی لاند ئەنجامدەدرێت.
هەڵبژاردەی کوردستان یەکەم جارە ڕوودەکاتە هەرێمی ئەبخازیا ،یاریزان و دەستەی کارگێڕی و راهێنەران ئاماژە بەوەدەکەن کە هیچ گرفتێکیان نیە .
ژمارەیەک لەدەستەی دادوەرانی باشوری کوردستان کەلەگەڵ هەڵبژاردەی کوردستان هاتوونە ئەبخازیا دادوەری بۆ بەشێک لە یاریەکانی ئەو پاڵەوانێتیە دەکەن.
هەڵبژاردەی کوردستان یەکەم هەڵبژاردەبوو لەناوبەشداربوانی پاڵەوانێتیەکە کە گەیشتە هەرێمی ئەبخازیا ،لەلایەن راگەیاندنەکانی ئەو هەرێمە گرنگی بەهاتنەکەیان درا .