کارڤاخال رۆیشتنی رامۆس پشتڕاست دەکاتەوە

دانی کارڤاخال بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید سێرجیۆ رامۆس بە سەرکردەی تیپەی ناودەبات و داوا دەکات سەرۆکی یانەکە و رامۆس کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

لە وەڵامی پرساری رۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی دەربارەی پێشکەشکردنی بۆند لە یانەکانی چینەوە بۆ سێرجیۆ رامۆس، لە وەڵامدا کارڤاخال گوتی "شتێکی ئاساییە، گەر دەستەوارە لەپێناو بەدەستهێنانی رامۆس پێشکەش بکرێت، شتێکی نۆرماڵە چونکە چەندین یانە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی رامۆس دەدەن، بەڵام پێویستە سەرۆکی یانەکە بزانێت کە ئێمە دڵخۆش دەبین، گەر ساڵێکی دیکە رامۆس لەگەڵمان بەردەوام بێت".

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن سێرجیۆ رامۆسی تەمەن 33 ساڵ ئارەزوو دەکات، ریزەکانی لۆس بلانکۆس جێبهێڵێت و داوای لە سەرۆکی یانەکەی کردووە بە داواکارییەکەی رازیبێت.

دانی کارڤاخال کە ماوەی 6 ساڵە بە هاوبەشی لە هێڵی بەرگریی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ رامۆس یاریی دەکات، بە دووری نازانێت سیرجیۆ رامۆس دوای 14 ساڵ یاریکردن لە ریزەکانی ریال مەدرید پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات و داوای لە سەرۆکی یانەکەی کرد هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ رامۆس بدات".