ئەندامە یەکێتییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان دەستبەکاربوون


پێنج ئەندامەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستبەکاربوون،  کە یەکێکیان پۆستی جێگری سەرۆکی هەیەو بە گوتەی خۆیان دەیانەوێ نوێگەری و چاکسازی لە فیدراسیۆنەکەدا بکەن.

رۆژنامەنووسان و شرۆڤەکارانی وەرزشیش  پێی وایە دەستبەکاربوونی ئەو پێنج ئەندامەش هیچ تازەگەریێک و چاکسازیێک لە نێو رێکخراوەکە ئەنجام نادات و تەنیا زەقکردن و تۆخکردنەوەی دەستەڵاتی پارتی و یەکیتتیە لەنێو ئەو رێکخراوەدا.