ڤیدیۆ؛ مەکسیک لە سعودیەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی کۆنکاکاف

 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی مەکسیک خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی جامی کۆنکاکاف، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە بەدەستهێنا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی باشووری کوردستان، لە قۆناخی هەشتی کۆنکاف کە بە جامی زێڕین ناسراوە، هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەکبوونەوە و مەکسیک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
لە خولەکی 48 ئالێکس ڤێگا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مەکسیک تۆمارکرد، هەرچەند سەرەتا ناوبژیوان گۆڵەکەی رەتکردەوە، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ ڤار گۆڵەکە هەژمارکرا.
 
لە خولەکی 80 عەبدوڵڵا مادو، بەهەڵە گۆڵی دووەمی مەکسیکی لە دژی سعودیە تۆمارکرد و هەڵبژاردەکەی بەتەواوی بێهیوا کرد.
 
یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات، مەکسیک گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە و بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لەو قۆناخەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی هۆندوراس یاریی دەکات بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی و نزیکبوونەوە لە پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی.
 
مەکسیک خاوەنی زۆرترین نازناوی جامی کۆنکافە و 9 جار بووەتە پاڵەوان، دوایین نازنایش ئەو هەڵبژاردەیە بەدەستیهێناوە لە 2023.