ئەكادیمیای یانەی هەولێر چی بۆ یانەكەی كردووە؟

 

رووداو – هەولێر

نزیكەی ساڵ و نیوێكە ئەكادیمیای یانەی هەولێر بۆ پێگەیاندنی یاریزانان دامەرزاوە و ژمارەیەكی زۆری منداڵان و بەهرەمەندان مەشق و یاریی تێدا دەكەن، كە ئامانج تێیدا پێگەیاندنی یاریزانانە بۆ یانەكە و بۆ تۆپی پێی كوردستان.

هاوكات لەگەڵ ئەوەشدا یانەی هەولێر بۆ وەرزی نوێی خولەكانی كوردستان و عێراق، بانگهێشتێكی كراوەی بۆ تاقیكردنەوەی یاریزانان راگەیاندووە و هەوڵدەدات ژمارەیەك یاریزانی نوێ و گەنج وەربگرێت.

تۆڕی میدیایی رووداو لە گەشتی هەواڵە وەرزشییەكاندا پاكێجێكی تایبەتی لەسەر ئەكادیمیا و كارە نوێیەكانی یانەی هەولێر پێشكەشكرد، بە میوانداری د. ئەكرەم ئەمین بەڕێوەبەری ئەكادیمیا و رێبین رەمزی بەڕێوەبەری راگەیاندنی یانەی هەولێر.


لێرەدا دەتوانن تەواوی پرۆگرامەكە ببینن..