کاریگەریی پاڵمەر سنووری یاریگاکانی بڕی، درەیک ئەلبوومێکی بەناوەوە دەکات
رووداو دیجیتاڵ
درەیک، راپەری بەناوبانگی جیهانی، ئاماژەی بەوەکردووە ناونیشانی ئەلبوومە نوێیەکەی لە کۆڵ پاڵمەر، ئەستێرەی یانەی چێڵسییەوە وەرگرتووە. ئەو راپەرە کەنەدییە لە پۆستێکی ئینستاگرامدا ئەو نهێنییەی ئاشکراکردووە.
ئاستی کۆڵ پاڵمەری ئینگلیزی لەوەتەی ساڵی 2023 لە مانچێستەر سیتییەوە روویکردووەتە یانەی چێڵسی، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. شێوازی ئاهەنگگێڕانی دوای گۆڵەکانی بووەتە سیمبولێک و ناوبانگیشی وایکردووە رۆژ بە رۆژ بازنەی هاوڕێیەتییەکەی لەگەڵ کەسایەتییە ناودارەکان فراوانتر ببێت.
پاڵمەر ماوەیەک لەمەوبەر لە بۆنەیەکدا لەگەڵ موزیکزانی بەریتانی سێنتراڵ سی دەرکەوت، لەوێدا چاوی بە درەیک کەوت. وا دیارە درەیک یەکێکە لە سەرسامبووانی پاڵمەر و ئاماژەی بەوەداوە ئەستێرە 23 ساڵانی خاوەن درێسی ژمارە 10 رۆڵی لە ناونانی نوێترین ئەلبوومیدا هەبووە.
درەیک ناوی "ئایس مان"ـی (پیاوی سەهۆڵەکە) بۆ ئەلبوومەکەی هەڵبژاردووە، ئەمە هەمان ئەو ناوەیە پاڵمەر گوتی ئەگەر ببێتە راپەر بۆخۆی هەڵیدەبژێرێت. درەیک گرتە ڤیدیۆییەکی ئەو قسەیەی پاڵمەری لەگەڵ کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.
پاڵمەر ئێستا لە پشوویەکی کورتدایە و دوای جیابوونەوەی لە کۆنی گرەیسی خۆشەویستی