شاندی یانەی سلێمانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت


بەمەبەستی تانەدان لە بڕیارەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ، شاندێکی باڵای یانەی سلێمانی بەرەو بەغدا کەوتەڕێ بەو هیوایەی سزاکانی سەر یانەی سلێمانی کەم بکەنەوە دوای ئەوەی یەکێتییەکە چەند بڕیارێکی قورسی بەسەر یانەکەدا سەپاند.

بەهۆی شەڕ و ئاژاوەی ناو یاریگەی سلێمانییەوە لە کاتی یاری نێوان یانەکە و یانەی نەفت، پێشتر یەکێتی تۆپی پێی عێراق یانەی سلێمانی بە دۆڕاو لە یارییەکەدا ئەژمارکرد و 10 ملیۆن دینار سزای دا و پێنج یاریش لە یاریکردن لە نێو یاریگەی خۆی بێبەشی کرد.