لامین تەنیا یەک یاریزانی ریال مەدریدی ئەنفۆڵۆ نەکردووە
رووداو دیجیتاڵ
لامین یامال هەموو یاریزانانی ریال مەدریدی لە ئینیستاگرام و پلاتفۆرمەکانی دیکەی سۆشیال میدیا ئەنفۆڵۆ کردووە، تەنیا یەک یاریزان نەبێت، ئەویش دین هاوسنی بەرگریکارە، کە هێشتا ئەو کارەی بەرامبەر نەکردووە.
بەهۆی ئەو شەڕەی لە یاریی کلاسیکۆدا لەنێون خۆی و دانی کارڤاخال و هەندێک لە یاریزانانی دیکەی ریال مەدرید روویدا، لامین یامالی ئەستێرەی بارسێلۆنا هەموو یاریزانانی یانەی شاهانەی ئەنفۆڵۆ کردووە، جگە لە هاوسن.
ئەو هەنگاوەی لامین یامال پرسیاری زۆری دروستکردووە، کە ئایا ئەمە کاردانەوەیەکی کاتییە بەهۆی گوشارە دەروونییەکانەوە دروست بووە دوای دۆڕانەکە لە کلاسیکۆدا یان بڕیارێکەوە لێی پەشیمان نابێتەوە.
ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە یامال تەنیا کارڤاخاڵی ئەنفۆڵۆ نەکردووە، بەڵکو هەموو یاریزانانی ریال مەدریدی ئەنفۆلۆ کردووە.
ئەوەی زیاتر جێی سەرنجە، ئەوەیە کە یامال، دین هاوسنی ئەنفۆڵۆ نەکردووە، کە تاکە یاریزانی ریال مەدریدە لە لیستی فۆڵۆوەرسەکانیدا ماوەتەوە. ئەم هەڵسوکەوتە گومانەکانی زیاتر کردووە دەربارەی ئەم پەیوەندییە تایبەتە لە نێوان یاریزانەکاندا، بەتایبەتی لە سایەی ئەوەی کە لە نێوان هەردوو تیپەکەدا روودەدات دوای ئەم یارییە ورووژێنەرە.
بەپێی سەرچاوەکانی ماڵپەری دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، هەندێک پێیانوایە کە وازهێنانی لەناکاو لە ئەنفۆڵۆکردنی یاریزانانی ریال مەدرید، ئاماژەیە بۆ گرژییەکی دەروونی، و لەوانەیە بەهۆی ناتوانایی یامال بێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ گوشارەکان دوای دۆڕانەکە. پرسیارەکان دەربارەی ئەم گۆڕانکارییە زیادیان کردووە، بەتایبەتی کە ئەمە یەکەمجارە یامال ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە نیشان بدات دوای یارییەکی گەورە.
ئەم هەڵسوکەوتە ئاماژەیە بۆ ململانێیەکی ناوخۆیی لەلایەن یاریزانەکەوە، لەنێوان خواستی خۆی بۆ سەلماندنی خۆی و ئەو گوشارانەی کە دوای دۆڕانەکە رووبەڕووی دەبێتەوە. لەوانەیە ئەمە هەڵسوکەوتێکی سۆزداری بێت، بەڵام لەلایەکی دیکەوە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ سەرەتای قەیرانێک لە پەیوەندییەکانی نێوان یاریزانانی هەردوو تیپەکە، بەتایبەتی ئەگەر ئەم گرژییە بەردەوام بێت لە کاریگەری لەسەر یامال.
ئەوەی دڵنیاکراوەتەوە ئەوەیە کە ئەم دۆڕانە لەوانەیە کاریگەری هەبێت لەسەر پەیوەندی نێوان یاریزانانی ناو بارسێلۆنا، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان دوای کلاسیکۆ، لەکاتێکدا ریال مەدرید چاوەڕێی یارییەکانی داهاتوور بە ورەیەکی بەرزەوە.