ڤیدیۆ؛ ریال مەدرید بەسەرکەوتنێکی گەورە گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی شا
رووداو - هەولێر
یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال زاراگوزا به‌ده‌ستهێنا.
ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی یارییکرد، به‌ڵام به چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ی برده‌وه، دوای شه‌ش خوله‌ک له ده‌ستپێکردنی یارییه‌که رافایێل ڤاران ده‌رگای گۆڵکردنی بۆ یانه‌ی میوان کرده‌وه، له خوله‌کی 32 لوکاس ڤاسکێز گۆڵی دووه‌می بۆ لۆس بلانکۆس تۆمارکرد.
له خوله‌کی 72 ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ جاری سێیه‌م گۆڵی زاراگوزای هه‌ژاند، دوای 7 خوله‌ک که‌ریم بێنزیما به‌شداریی له لیستی گۆڵکارانی یارییه‌که‌دا کرد و ریال مه‌دریدی به گۆڵی چواره‌م دڵخۆشترکرد و یانه‌که‌ی گه‌یانده قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌که.
ریال مەدرید شەش ساڵە لە بردنەوەی نازناوەکە دوورە، یانەکە دەیەوێت لەم وەرزەدا رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە و گەڕانەوە بۆ سەر سەکۆی جامی شای ئیسپانیا بکات و نازناوی بیستەمی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە.