جارێکی دیکە کامپ نو دادەخرێت

رووداو دیجیتاڵ

خەونی یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریگای نوێی 'سپۆتیفای کامپ نو' رووبەڕووی ئاستەنگێکی نوێ بووەتەوە کە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر شوێنی یارییەکانی تیپەکە لە وەرزی 2027 - 2028.
 
سەرچاوەکان لە نێو کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا بە  The Athleticـی راگەیاندووە کە یانەکە پلانی هەیە لە ساڵی 2027 دەست بکات بە دروستکردنی بنمیچی یاریگاکە، بەڵام ئەم هەنگاوە باجێکی گەورەی دەبێت، پرۆسەی دروستکردنی بنمیچەکە چەند مانگێک دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا یاریگاکە بۆ میوانداریکردنی یارییەکان گونجاو نابێت. ئەمەش یاریکردن لە نێو سپۆتیفای کامپ نو رەتدەکرێتەوە لەلایەن شارەوانی پارێزگاکە.
 
بارسێلۆنا لە ئێستاوە کار لەسەر چارەسەرێکی کاتی دەکات، پلانی پەسەندکراو لەنێو یانەکەدا ئەوەیە کە لە نیوەی یەکەمی وەرزی 2027 - 2028 یاریگای یۆهان کرۆیف بەکاربهێنرێت. مەبەست لەم بیرۆکەیە ئەوەیە کە چالاکییەکان لەنێو بازنەی دامەزراوەکانی یانەکەدا بمێننەوە نەک دووبارە گواستنەوە بۆ یاریگایەکی دەرەکی گەورە. ئەگەر هەموو شتێک بەپێی خشتەی کاتی بڕوات، تیپەکە دەتوانێت لە مانگی 1ـی 2028 بگەڕێتەوە بۆ کامپ نو کاتێک بە تەواوی ئامادە دەبێت.
 
لە هەمانکاتدا، گەڕانەوە بۆ یاریگای مۆنتجویک وەک بژاردەیەک دەمێنێتەوە، بەڵام لە کارە لەپێشینەکانی یانەکەدا نییە.
 
ئێستا کارەکانی نهۆمی سێیەمی یاریگاکە چووەتە قۆناخەکانی کۆتایی، تەنیا بەشێکی بچووک لە سەرووی سەکۆکانی باشووری یاریگاکە ماوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە کارە سەرەکییەکانی یاریگاکە لە تەواوبوون نزیکن.
 
پێشبینی دەکرێت ئەم قۆناخە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواو بێت، ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی بنمیچی یاریگاکە لە ساڵی 2027، لەگەڵ ئەوەشدا، چاوەڕوان دەکرێت هەموو کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە تاوەکو ساڵی 2028 تەواو بێت. هاوکات کۆمپانیای بیناسازی  لیماک خۆی بۆ قۆناخێکی چڕی کارکردن ئامادە دەکات، بەتایبەت لە پشووی ئەم هاوینەدا کە هیچ یارییەک بەڕێوە ناچێت.
 
لە لایەکی دیکەوە، بارسێلۆنا خۆی بۆ خراپترین سیناریۆکان ئامادە دەکات. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەگەر دواکەوتن رووبدات، یانەکە رەنگە دانوستان لەگەڵ لالیگا بکات بۆ ئەوەی وەرزی نوێ بە زنجیرەیەک یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دەست پێ بکەن، هاوشێوەی ئەوەی لە وەرزی 2025/2026 ئەنجامیاندا. لەو چوارچێوەیەدا، یاریگای یۆهان کرۆیف وەک یاریگایەکی یەدەگ دەمێنێتەوە ئەگەر پێویست بکات.
 
 
هەروەها یەکێتییەکە داوا لە سەرجەم یانە وەرزشییەکان دەکات پابەندی تەواوی یاسا و رێسا کارپێکراوەکان بن، و رێز لەو گرێبەستانە بگرن کە لەگەڵ یاریزانەکان واژۆیان دەکەن، بەجۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیریی وەرزشی و پاراستنی مافی هەمووان بکات.