ئەلۆنسۆ بەیاریزانانی لیڤەرکوزنی گوتووە لە یانەکە دەڕوات

رووداو دیجیتاڵ

چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری یانەی بایرلیڤەرکوزن بەیاریزانانی یانەکەی گوتووە لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا لە یانەکە دەڕوات.

سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرایانکردووە، ئەو راهێنەرە لەگەڵ یاریزانانی تیپەکەی کۆبووەتەوە و بڕیاری خۆی لەبەجێهێشتنی یانەکە لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا پێڕاگەیاندوون و دووپاتیکردووەتەوە وەرزی داهاتوو لەگەڵیان نابێت.

هەواڵەکە هاوکاتە لەگەڵ ئەو مشتومڕە زۆرەی لەبارەی چارەنووسی راهێنەری داهاتووی ریال مەدریدەوە سەریهەڵداوە، بەتایبەت پاش شکستی ئەو یانەیە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

میدیاکان هاوڕان لەسەر رۆیشتنی ئەنچێلۆتی لە مەشقدانی ریال مەدرید لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا. سەرچاوەکان دووپاتیدەکەنەوە شوێنگرەوەی ئەنچێلۆتی، چابی ئەلۆنسۆی یاریزانی پێشووی یانەکەیە.

ئەلۆنسۆ لە کاتی قسەکردنی لەگەڵ یاریزانانی یانەکەی، پێی نەگوتوون لەدوای لیڤەرکوزن بۆ کوێ دەڕوات، بەڵام دووپاتیکردووەتەوە وەرزی داهاتوو لەگەڵ لیڤەرکوزن بەردەوام نابێت.

هەمان ئەو سەرچاوانە دەڵێن، ئەگەرچی ریال مەدرید تەگەرەی خستووەتە بەردەم رۆیشتنی ئەنچێلۆتی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل، بەڵام ئەو راهێنەرە داوایکردووە بەشێوەیەک لە یانەکە بڕوات، شایستەی ئەو کارانەبێت کە بۆ یانەکەی کردووە.

سەرچاوەکان دەڵێن، ئەنچێلۆتی لەگەڵ بەرازیل لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی رێکەوتنی زارەکیی کردووە، بەڵام پێناچێ ریال مەدرید بەئاسانی رێگە بەڕۆیشتنی ئەو یاریزانە بدات، ئەگەرچی دەخوازێت ئەو راهێنەرە لە یانەکە بڕوات، بەڵام لە کاتێکی گونجاودا.

گرێبەتی کارلۆ ئەنچێلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکو هاوینی 2026ە، گرێبەستی ئەلۆنسۆش لەگەڵ یانەکەی تاوەکو هەمان کاتە، بەڵام ئەلۆنسۆ بەندێکی لە گرێبەستەکەیدا هەیە کە یانەکە ناچارە دەستبەرداری ببێت، ئەگەر دەستەوارەی لە ریال مەدرید یان لیڤەرپوولەوە پێ بگات.

وينتهي عقد أنشيلوتي مع ريال مدريد في صيف 2026، كما يرتبط ألونسو بتعاقد مع ليفركوزن حتى التوقيت ذاته.