ئەلڤارێز و سیمیۆنی کێشەیەکی گەورە بۆ سیمیۆنی دروست دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

 

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە و بەئەگەری زۆرەوە دوو باشترین یاریزانی خۆی بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ لەدەستدەدات.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید لە کۆتا چارەکی کاتی یارییەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ،  لە چوارچێوەی یاریی چوونی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، گورزێکی بەهێزی بەرکەوت و جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەی تووشی پێکان بوو. لە گێمی یەکەمیشدا جولیانۆ سیمیۆنی بەهەمان هۆکار گۆڕانکاری پێکرا.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید بە یەکسانبوون بەئەنجامی 1-1 لەگەڵ میوانەکەی ئارسیناڵی ئینگلیزی رازی بوو، کە دوێنێ شەو لەسەر یاریگای ریاز ئایر میترۆپۆلیتانۆ بەڕێوەچوو،
 
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشتووە کاتێک جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری تیپەکە لە خولەکی 75 بە ئەلێکس باینا گۆڕدرا، دوای ئەوەی بۆ چەند خولەکێک بە شەلە شەل لەناو یاریگادا مایەوە.
 
یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لەسەر چیمەنی یاریگاکە دانیشت تاوەکو دیێگۆ سیمیۆنیی راهێنەری گۆڕانکارییەکەی ئەنجامدا.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید رووبەڕووی قەیرانی پێکان بووەتەوە دوای چوونە دەرەوەی جولیان ئەلڤارێز و جولیانۆ سیمیۆنی لە یاریگادا لە کاتی یاریی چوونی پێش کۆتاییدا، بەمەش چوونە ریزی یاریزانە دابڕاوەکانی وەک پابلۆ باریۆس، نیکۆ گۆنزالێس و خۆسێ خیمێنێز.
 
جولیان ئەلڤارێز ناچاربوو بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا یاریگاکە جێبهێڵێت، لە کاتێکدا جولیانۆ سیمیۆنی لە گێمی یەکەمدا گۆڕدرا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کێشە جەستەییەکانی زووتر دەستیان پێکردبێت.
 
لەکاتێکدا تەنیا شەش رۆژ بۆ یاریی گەڕانەوە لە لەندەن ماوە، و لە ئامادەنەبوونی باریۆس، نیکۆ و خیمێنێز، سیمیۆنی راهێنەر رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێتەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێکهاتەی یاریی گەڕانەوە.