داریۆ سپۆرت: نەیمار بۆ پشکنینە پزیشکییەکان بەرەو قەتەر بەرێکەوت
رووداو – هەولێر
نەیمار داسێلڤای یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردووەتەوە و بەم وێنەیە ترسی رۆیشتنی لە یانەی بارسێلۆنا زیاتر دەبێت.
رۆژنامەی داریۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، نەیمار داسێلڤا بەرەو قەتەر بەڕێدەکەوێت و لەوێدا چاوی بە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان دەکەوێت بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەرازیلییەکە.
رۆژنامەکە ئاماژەشی بەوەکردووە کە دوای رێککەوتنی هەردوولا، نەیمار هەر لە قەتەردا و لە کۆمەڵگای پزیشکی ئەسپایەر، کە تایبەتە بە یانەی پاریس سانجێرمان پشکینینە پزیشکییەکان ئەنجامدەدات و دواتر بە مێدیاکان دەناسێنرێت.