مۆرینهۆ هه‌ڵهات
جۆزییه مۆرینیۆى پورتوگالى و راهێنه‌رى یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى له ترسى پرسیارى ڕۆژنامه‌نوسێك له كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه ئاماده‌كراوه‌كه بۆى هه‌ڵهات .
سه‌باره‌ت به دانه‌نانى یاریزانى به‌لجیكى دیبرۆین له پێكهاته‌ى تیپه‌كه‌ى بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ستیوا بوخارێستى رۆمانى كه پرسیارى ڕۆژنامه‌نوسێك بوو " مۆو گوتى من ته‌نها یانزه یاریزان داده‌نێم ئه‌ى بۆ پرسیارى ماتاو لامپاردم لێناكه‌ن "؟ راسته‌وخۆش بێ وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نوسه‌كه مۆرینهۆ به راكردن چوه ده‌ره‌وه.
له یارى یه‌كه‌مى یانه‌ى چێلسى له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یانه‌ى چێلسى به ئه‌نجامى گۆلێكى بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر بازلى سویسرى توشى شكست هات .