ڤیدیۆ؛ ناوبژیوانێکی ژن بۆ سێلفییەک لەگەڵ کاکا یارییەکی راگرت
رووداو - هەولێر
بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکرا ناوبژیوانێکی ژن، یارییەکی تۆپی پێی لەپێناو گرتنی وێنەیەکی سێلفیدا راگرت.
لە یارییەکی دۆستانەی نمایشکاریدا کە بەشێکی ئەستێرەکانی تۆپی پێی بەرازیل تێیدا بەشداربوون و لە شاری هیفا بەرێوەچوو، ناوبژیوانی یارییەکە یارییەکەی بۆ گرتنی وێنەیەکی سێلفی لەگەڵ ریکاردۆ کاکا، ئەستێرەی پێشووی بەرازیل و یانەەکانی میلان و ریال مەدرید راگرت.
ناوبژیوانەکە بەر لەوەی وێنەکە بگرێت کارتێکی زەردی بەڕووی کاکادا بەرزکردەوە، کاتێکیش وێنەکەی گرت هەمووانی خستە پێکەنین.
گرتنی وێنە سێلفییەکە لەلایەن ئەو خانمە ناوبژیوانەوە، دوای ئەوە دێت کە هاوڕێیەکەی لەرێگەی تەلەفۆنەوە داوای لێکردووە وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ ئەو یاریزانە جوانە بگرێت، کە ساڵی 2007 خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە.
لە یارییەکەدا هەریەکە لە رۆناڵدینیۆ، ریڤاڵدۆ، رۆبێرتۆ کارلۆس، بیبیتۆ و کافۆش هاوشانی کاکا بەشداربوون.