Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لاپۆرتا، مێسی

لاپۆرتا، مێسی

وەرزش30-12-2020

لاپۆرتا لەبارەی داهاتووی مێسییەوە هەواڵی خۆش دەداتە هاندەرانی بارسا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سامان وڵاتژێری

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-12-2020

تاگەکان

لاپۆرتا, مێسی

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات
وەرزش31-05-2026

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە
وەرزش31-05-2026

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن


رووداو دیجیتاڵ

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و بەربژێر بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتووی یانەکە دەڵێت، من باشترین پیاوم بۆ رازیکردنی مێسی بۆ مانەوە لە کامپ نو.

مێسی دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا داوای بەجێهێشتنی بارسێلۆنای کرد، کاردانەوە و پرسیاری زۆری دروستکرد، تاوەکو ئێستاش داهاتووی یاریزانەکە لەگەڵ یانەکە روون نییە و گرێبەستەکەشی بەرەو کۆتاییدەچێت.

خوان لاپۆرتا لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی رۆیشتنی مێسی دەڵێت، "تاوەکو ئێستا دەرفەت ماوە بۆ ئەوەی متمانە بە مێسی بکەین چەند ساڵێکی دیکە لە یانەکە بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی درێژە بەو چیرۆکە جوانە بدەین کە مێسی هەمیشە بەدرێسی بارسێلۆناوە دەردەکەوێت".

سەرۆکی پێشووی بلاوگرانا زیاتر گوتی، "ئەمە چیرۆکێکی زۆرجوانی بارسێلۆنا، پێویستە بەرەوپێشەوەی ببەین و پارێزگاریی لێبکەین".

لاپۆرتا لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، "شانازی دەکەم کە متمانەم لەلایەن یاریزانانی یانەکەوە هەیە، ئێوە مێسی دەناسن، کاتێک قسە لەگەڵ یەکدی دەکەین، هەمیشە پێم دەڵێت، کاتێک قسەیەک دەکەیت دەیکەیتە کردار، ئەوە ئەو متمانەیەیە کە بۆ من جێگەی شانازییە و نامەوێت لەدەستی بدەم".

خوان لاپۆرتا لە 2003 تاوەکو 2010 سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بووە، بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی یانەکە خۆی بەربژێرکردووەتەوە، کە رۆژی 24-1-2021 هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەکە دەکرێن.

لاپۆرتا پێش لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەکی لەبارەی کارنامەی خۆی بۆ سەرۆکایەتی یانەکە نەکردووە، بەڵام پەیوەندییەکی زۆربەهێزیان هەیە و رێزی یەکدی دەگرن".

بارسێلۆنا دوای ئەوەی وەرزی رابردوو رووبەڕووی ئەنجامی خراپ و چاوەڕواننەکراو بووەوە، جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەکە دەستیلەکارکێشایەوە و دەستەیەکی کاتی بۆ کارگێڕیی یانەکە دانرا، بۆ ئەوەی تاوەکو کاتی هەڵبژاردنەکان یانەکە بەڕێوەببەن.

لەلایەن خۆیەوە لیۆنێل مێسی، کاپتنی یانەی بارسێلۆنا لەو هەڤپەیڤینەیدا کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە گوتی، " بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی خۆی چاوەڕواندەبێت، بۆ ئەوەی بزانێت پلانی سەرۆکی نوێی یانەکە چی دەبێت، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەرکی سەرۆکی داهاتووی بارسێلۆنا قورس دەبێت، لەکاتێکدا یانەکە لەرووی ئابوورییەوە بە بارودۆخێکی خراپ و قورسدا تێدەپەڕێت".

خوان لاپۆرتا، تەمەنی 58 ساڵە، بە یەکێک لە سەرۆکە هەرە سەرکەوتووەکانی یانەی بارسێلۆنا دادەنرێت، لە ماوەی کارکردنیدا وەک سەرۆکی یانەکە 4 نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا، 3 جامی سوپەری ئیسپانیا، 2 چامپیۆنزلیگ، جامێکی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی مۆندیالی یانەکانی بۆ کەتەلۆنییەکان بردەوە.