ئەلهویێن چیا دەیانەوێت هەڵۆکانی بەغدا راوبکەن
رووداو دیجیتاڵ
یانەی دهۆک دەیەوێت درێژە بە بردنەوەکانی بدات و لە یارییەکی زەحمەتدا دەبێتە میوانی یانەی یانەی جەوییە.
لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ کاژێر 18:30 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یانەی دهۆک بەرامبەر یانەی جەوییە یاریی دەکات و چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە و تۆمارکردنی بردنەوەیەکی دیکەیە.
دهۆک دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا سەرکەوتنی بەرامبەر نەجەف بەدەستهێنا، بە ورەیەکی بەرزەوە چووەتە بەغدا و چاوی لەوەیە بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە ریزبەندی خولەکەدا باشتر بکات.
عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری یانەی دهۆک بەر لە یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی "رێز لە یانەی جەوییە دەگرین، بەڵام دۆخی ئێمە وامان لێدەکات هەمووان بەیەک چاو سەیر بکەین و پێویستمان بە سەرکەوتنە."
راهێنەری دهۆک زیاتر گوتی "تیپەکەمان لە یارییەکەوە بۆ یارییەکی دیکە باشتر دەبێت، ئەنجامەکانمان تاوەکو ئێستا جێگەی رەزامەندین، بەڵام ئاواتمان زیاترە، ئامانجمان لەسەر ئەو ئەنجامانە بونیاد بنێین ئەم یارییەش ببەینەوە.
شەهد بە رۆژنامەڤانانی گوت "بەدڵنیاییەوە یارییکردن بەرامبەر تیپە نێودارەکان پێویستی بە ئامادەکاریی تایبەت هەیە، چ لە رووی دەروونییەوە بێت، یان جەستەیی، یاریزانەکانمان زۆر بەپەرۆشن بۆ ئەم یارییە."
ئەلهویێن چیا لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقن و ئامانجەکەیان بردنەوەیە لە ئەلهوکانی بەغدا، لەکاتێکدا جەوییە لە پلەی دووەمی ریزبەندە.