ناڤاس لە پاریس هەڵهات

 

رۆژنامەی لۆپاریزیان، کایلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمان، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا هەڵهاتووە و گەڕاوەتەوە بۆ کۆستەریکای زێدی لەدایکبوونی، بەهۆی ئەو کەرەنتینە سەرتاسەرییەی کە سەرجەم شارەکانی وڵاتی فەرەنسای گرتووەتەوە و تادێت ژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە روو لە زیادبوون دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی و دەربارەی گەڕانەوەی بۆ کۆستەریکا، کایلۆر ناڤاس گوتی "ئێمە مرۆڤین، هەست بەترس دەکەین، بۆیە بڕیارمدا بگەڕێمەوە وڵاتەکەی خۆم، لەپێناو پارێزگاری لە خۆشەویستانم، هەروەها حەزدەکەم لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا، لەگەڵ کەسوکارەکەم بم".

هەر لە درێژەی قسەکانی بۆ رۆژنامە فەرەنسییەکە ناڤاس دەشڵێت "چارەنووسمان بە دەستی خودایە، بەڵام ئێمەی مرۆڤ دەبێت زۆر بەباشی پابەندی رێنماییە تەندروستی و بڕیارەکانی دەوڵەت بین، بۆ ئەوەی زیاتر پارێزراو بن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئەو فڕۆکەیەی بە تایبەت ناڤاس و خانەوادەکەی لە پاریسەوە بۆ کۆستەریکا گواستووەتەوە، تێچووەکەی 180 هەزار یۆرۆ بووە، ئەو بڕە پارەیەش بۆ گۆڵپارێزەکەی کۆستەریکا زۆر نییە، کە مووچەی ساڵانەی 5 ملیۆن یۆرۆیە.