هەڵبژاردەی کوردستان دووەم سەرکەوتنی لە پاڵەوانێتی کۆنیفا تۆمارکرد
هەڵبژاردەی کوردستان لە دووەم یاری خۆیدا لە پاڵەوانیەتی کۆنیفادا سەرکەوتنی تۆمارکرد و بەیەکەمی کۆمەڵەی دووەم گەیشتە قۆناخی داهاتوو.
کوردستان لە دووەم یاری خۆیدان رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆریای یەکگرتوو بووەوە و یارییەکەشی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە و پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی مسۆگەرکر
چارەکی سەرەتای یاریەکە هەڵبژاردەی کوریای یەکگرتوو فشارێکی زۆریان خست بووە سەر هەڵبژاردەی کوردستان وای کرد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کوردستان پلانی یارکردن بگۆڕێت بۆ لێدانی تۆپی بەرزو درێژ بەوە توانیان تیمەکەی بەرامبەریان خاو بکەنەوە و لە خولەکی ٢٧ لە ریگەی دیار رەحمانەوە یەکەم گۆڵ تۆماربکەن.
پێش کۆتایی گێمی یەکەم لە خولەکی ٤٣ هەڵبژاردەی کوردستان گؤڵێکی دیکەیان تۆمارکرد ئیتر دوای ئەوەو لە گێمی دووەمیشدا توانیان بەتەواوی باڵادەست بن ،خولەکی ٧٣ هەمان سیناریۆی یاری پێشوو بۆ هونەر ئەحمەد دووبارە بوویەوە ،دوای ئەوەی هاتە ناو یاریگا گۆڵێ سێیەمی بۆ هەڵبژاردەی کوردستان تۆمار کرد.