ڤان پێرسی تورکیا بەجێدەهێڵێت
رووداو - هەولێر
رۆبێن ڤان پێرسی هۆڵەندی یاریزانی یانەی فینارباهچێی تورکی دەیەوێت لە وەرزی نوێدا یانەکەی جێبهێڵێت.
دوای ئەوەی ڤیکتۆرپێرێرای راهێنەری یانەی فێنارباهچێ وەرزی یەکەم بە ناچاری بە گواستنەوەی ڤان پێرسی هۆڵەندی رازیبوو دەیەوێت لە وەرزی نوێدا لەسەر کورسی یەدەگ دایبنێت، یاریزانە هۆڵندییەکەش بە بیستنی ئەم هەواڵە چیدی نایەویت لە یانەکەی بمێنێتەوە.
رۆبێن دوای رۆیشتنی لە تورکیا دەیەوێت ژیانی وەرزشی خۆی لە ئەمریکا یان ئەوروپا تەواو بکات و رەتیشیکردەوە بچێتە هیچ یانەیەکی چینی یان عەرەبی.
رۆبێن ڤان پێرسی لە وەرزی رابردوو بۆ ماوەی ٣ ساڵ بە بڕی ٤ ملیۆن و ٩٠٠ هازار لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە هاتە ریزی یانەی فێنارباهچێ.