سەرکێشی دوو شاخەوان به‌رده‌وامه‌

دوو شاخەوان یەکێکیان فەرەنسایی و ئەوەی دیکەیان سویسرایی، لە ماوەی 50 کاژێردا توانیان 140 کیلۆمەتر لە ماوەی نێوان دوو لووتکە شاخدا لە بەرزترین لووتکەکانی چیاکانی ئالپدا ببڕن، کە دەکەوێتە سنووری نێوان هەردوو وڵات.


ئەمانە چەند لووتکە شاخێکی بەرزن لە زنجیرە چیاکانی ئەلب لە سنووری نێوان فەرەنسا و سوێسرا.ئەم دوو پیاوە شاخەوانن، دەیانەوێ بە پێ سەرکەون بۆسەر دوو بەرزترین لووتکە شاخی نێوان هەردوو وڵات، کە پێکهاتبوون لە لووتکەکانی دفور و مۆنت بلون.

ئەوان بە درێژایی رۆژ و دوای پشوودانێکی کەمی شەوانە بەردەوام بوون لە سەرکەوتن و دابەزین و توانیان لە ماوەی تەنیا 50 کاژێردا، بەسەر هەردوو لووتکە شاخەکە بکە و ماوەی 140 کیلۆمەتر تەنیا بە پێ بڕۆن بەهۆی دووری لوتکە شاخەکان لەیەکدیەوە، جگە لە سەرکەوتن بەسەر هەزاران مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە.


ئەو دوو شاخەوانە دوو پیاوی زۆر سەرکێشن، دوو ساڵ لەمەبەر بەسەر هەر حەوت بەرزترین لوتکە شاخەکانی ئەوروپا سەرکەوتن و ژمارەیەکی پێوانەیی شاخەوانیان تۆمارکرد.