ڤیدیۆ؛ بنزیما نازناوێکی دیکەی بۆ ئیتیحاد بردەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

کەریم بنزیما لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا سەرکردایەتیی بردنەوەی دووەم نازناوی یانەی ئیتیحاد کرد، دوای ئەوەی لە یانەی قادسیەیان بردەوە.
 
لە یاریی کۆتایی جامی شای سعودیە، کە محەممەد بن سەلمان تێیدا ئامادەبوو، هەردوو یانەی ئیتیحاد و قادسیە رووبەڕووی یەکبوونەوە.
 
دوای چەند هێرشێکی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکدی، لە خولەکی 33 کەریم بنزیما گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ئیتیحاد تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە رکابەرییەکە بەهێزتر لێهات، حوسام عەوار گۆڵی دووەمی بۆ ئیتیحاد تۆمارکرد.
 
لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، لێدانێکی سزا بۆ قادسیە هەژمارکرا، پیێر ئۆبامیانگ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا یاریزانێکی قادسیە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمە هەلێکی زیاتری دایە یانەی ئیتیحاد بۆ بردنەوەی یارییەکە.

 
لە کاتی زیادکراوی نیوەی دووەمدا، کەریم بنزیما گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد، ئیتیحاد بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوان.

 
ئەمە دووەم نازناوی یانەکەیە لە ماوەی ئەم چەند رۆژە کەمەدا، دوای ئەوەی خولی سعودیەی بەدەستهێنا.