گرێبەستی ئیڤان كاریل هەلوەشایەوە
دوای ئەوەی یانەی هەولێر رۆژێك پێش داخستنی ناو نووسین لە پاڵوانێتی جامی یەكێتی ئاسیا گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی پیشەگەری ئیسپانی مۆركرد و ناویان لە لیستی یانەكە لەم پاڵەوانێتیەكە تۆمار كرا.
دواتر دەستبەرداربوونی یاریزان ڤیكتور گەیشتە یانەكەمان بە بێ بوونی كێشە، بەڵام یاریزان ئیڤان پێش مۆركردنی گرێبەست باسی لە كێشەی خۆی لەگەڵ یانە یۆنانیەكە كرد، یانە یۆنانیەكە ماوەی شەش مانگە هیچ برە پارەیەكی نەدابوو ئیڤان و بڕیاری دابوو لە بەرانبەر دەستبەرداربوونی دەبێت لە مافی خۆی خۆش بێت.
یاریزانی ناوبراو داوایەكی لە یەكێتی تۆپی پێی یۆنان دژی یانەكە تۆماركردبووە بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆی و تەئكیدی لەوە كردووە، كە لە چەند رۆژی داهاتوو كێشەكەی تەواو دەبێت، بەڵام بەداخەوە دادگای وەرزشی یۆنانی كاتێكی تری بۆ بڕیاری كۆتایی لەسەر بابەتەكەی ئیڤان دیاری كرد، كە رۆژی (28/8/ 2014 )بوو، بۆیە بە ناچاری یاریزانی ناوبراو گەرایەوە یۆنان بۆ چارەسەركردنی كێشەكەی و گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر هەلوهشایەوە بە بێ ئەوەی هیچ برە پارەیەك وەربگرێت لەگەڵ رۆیشتنی تەئكیدی لەوە دەكردووە، كە كێشەكەی چارەسەر بێت ئەوە دووبارە دەگرێتەوە یانەی هەولێر، بەڵام تا گواستنەوەی زەستانە ئەم یاریزانە ناتوانێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەك بكات، چونكە كێشەی لەگەڵ یانە یۆنانیەكە كۆتایی نەهاتووە.
رێبین رەمزی