ئەلڤارۆ ئەربێلوا دەچێتە وێستهام
رووداو - هەولێر
ئەلڤارۆ ئەربێلوا، یاریزانی ئیسپانی و بەرگریکەری یانەی ریال مەدرید نزیکە لە پەیوەندیکردن بەریزەکانی یانەی وێستهامی ئینگلیزی.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت رایگەیاندووە، بەرگریکەرە ئیسپانییەکە لەپێنا پەیوەندیکردن بەیانەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ پشکنینە پزیشکییەکانی یانەکە ئەنجامدەدات و چاوەڕواندەکرێت لەچەند کاژێری داهاتوودا گواستنەوەی یاریزانەکە رابگەیەندرێت.
یاریزانە 33 ساڵەکە بەهۆی کەمی دەرفەتی بەشداریکردن لەیارییەکاندا و نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەیەوێت ریزەکانی ریال مەدرید بەجێبهێڵێت و سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیش دەڵێن، یاریزانەکە لە بارەگای یانەی وێستهامە بۆ ئەنجامدانی پشکنین.