ئەو یاریزانەی 22 یانە داوای دەکرد چووە بۆرنمۆس


رووداو – هەولێر

دواجار جاک وێلشەر، یاریزانی یانەی ئارسیناڵی یانەی داهاتووی دەستنیشانکرد و پەیوەندیی بەریزەکانی یانەی بۆرنمۆس کرد.

یانەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گواستنەوەی یاریزانەکەی بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاندووە، دوای ئەوەی یاریزانەکە چەند کاژێرێک لەژێر پشکنینە پزیشکییەکانی یانەکەدا مایەوە.

جاک وێلشەر یەکێک لەو یاریزانانەبوو لەم هاوینەدا زۆرترین یانە داوایدەکرد و بەپێی هەواڵی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیاش ئەو یانانەی داوای ئەو یاریزانەیان دەکرد ژمارەیان گەیشتووەتەوە 22 یانە.