ڤیدیۆ؛ بایرن زوو پێشکەوت، بەڵام بەزەحمەت بردییەوە
رووداو دیجیتاڵ
یانەی بایرن میونشن دووەم بردنەوەی لە بوندێسلیگادا تۆمارکرد و بە زەحمەت لە یانەی ئوگسبۆرگی بردەوە.
لە سەرەتای یارییەکەدا لویس دیاز هەلێکی ئاسانی لەدەستدا، کاتێک بەتەنیا لەگەڵ گۆڵی بەتاڵ مایەوە و گۆڵی نەکرد.
لە خولەکی 28 سێرج نابری گۆڵی پێشکەوتنی بۆ باڤارییەکان تۆمارکرد.
لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، لویس دیاز هەڵەکەی راستکردەوە و گۆڵی دووەمی یانەی میوانی تۆمارکرد.
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، میشێل ئۆلیسێ بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی ئوگسبۆرگی هەژاند و بایرنی لە بردنەوە نزیککردەوە.
خاوەن یاریگە خۆی بەدەستەوە نەدا، لە خولەکی 53 کریستیان یاکیچ ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
لە خولەکی 76 مێرت کۆمور گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، بەڵام یانەکە سەرکەوتوو نەبوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و بایرن میونشن بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە و بووە خاوەنی شەش خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدا.