کچێکی ئەمریکی تووشی نەخۆشییەکەی مایکڵ جاکسۆن دەبێت
رووداو - daily mail
لیسا کچێکی ئەمریکییە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، بەهۆی ئەوەی تووشی هەمان ئەو نەخۆشییە بووە، کە مایکڵ جاکسۆن تووشی ببوو، رەنگی پێستی گۆڕاوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر باری دەروونی دروستکردووە، بەڵام چارەسەرێکی نوێ هیوای ژیانێکی ئاسایی و دوور لە توانجی خەڵکی پێبەخشی.
vitiligo ئەو نەخۆشیەیە، لیسا بەهۆیەوە دەناڵێنێت، هۆکاری دروستبوونی نەخۆشییەکە دیار نییە، کەمتر لە 1%ـی خەڵکیش لە رەشپێست و سپی پێستەکان دەیگرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەخۆشییەکە لە ئەنجامی مردن یان کارنەکردنی خانەی بەرپرس لە پێدانی رەنگ بە پێست دروستدەبێت، بۆیە لە پێستی مرۆڤی رەشپێست روونتر دەردەکەوێت.
لیسا بەهۆی نەخۆشییەکەی، کە لە تەمەنی 7 ساڵییەوە تووشبووە و 3 بەشی جەستەی گرتووەتەوە، زۆر ئازاری دەروونی چەشتووە، لیسا دەڵێت، "کاتێک لە قوتابخانەبووم خوێندکارەکان زۆر لەگەڵم خراپبوون، هەموو رۆژێک بە گریان دەچوومەوە ماڵەوە بەهۆی ئەوەی زۆر ناووناتۆرەیان لێدەنام".
دکتۆر پێرڵ، پسپۆڕی پێست، دەڵێت:"بۆ چارەسەرکردنی پێستی لیسا و گەڕاندەوەی بۆ ژیانێکی ئاسایی، هیوا لە چارەسەرێکی نوێدا هەیە ، بەڵام چارەسەرەکە پێویستی بە ماوەیەکە تاوەکو ئەنجامەکەی دەردەکەوێت". پێرڵ هەروەها دەڵێت " تاوەکو ئەنجامی چارەسەرەکەی لیسا دەردەچێت، شارەزایەکی بواری ماکیاژ پێداویستی تایبەت بە شاردنەوەی پەڵە سپییەکانی سەر پێستی پێداوە".
دوای وەرگرتنی چارەسەرەکە لیسا گوتویەتی، "ئێستا دووبارە هەست بە بوونی خۆم دەکەم".
یەکێک
لە بەناوبانگترین ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی vitiligo بووە، مایکڵ جاکسۆن-ی
ئەستێرەی گۆرانی پۆپ بوو، کە لە ساڵی 1993 لە بەرنامەیەکی ئۆپێرا وێنفری
هۆکاری گۆڕانی رەنگی ئاشکراکرد و گوتی، کە ئەو نەخۆشی vitiligoـی هەیە.