لە ئەڵمانیا زۆربەی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت لە ماڵەوە کار دەکەن
رووداو - هەولێر
لە ئەڵمانیا 44%ـی کارمەندانی کۆمپانیا و دامودەزگاکان لە ماڵەوە کاردەکەن و لە رێگەی ئینتەرنێتەوە کارەکانیان رادەپەڕێنن. زۆربەی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا رووبەڕووی زیانی گەورەی دارایی بوونەتەوە. لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە، بەشێک لە کۆمپانیاکان ژمارەی کارمەندەکانیان کەمکردووەتەوە .
لانه پێنج ساڵه بۆ كۆمپانیای هه‌یس كارده‌كات. ئه‌و كۆمپانیایه 10 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه و زیاتر له 200 بنكه‌ی له سه‌رانسه‌ی جیهاندا هه‌یه. لانه له به‌شه‌كه‌ی خۆی به‌رپرسی حەوت كارمه‌نده، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه ئێستا كاره‌كانی له ماڵه‌وه رادەپەڕێنێت.
لانه به‌ختیار، هاونیشتمانییەکە و به‌رپرسی به‌شێكه له كۆمپانیای هه‌یس بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "جیاوازییەکە ئه‌وه‌یه كه من به‌یانیان ده‌چوومه نووسینگە و هاوكاره‌كانمم ده‌بینی و قاوه‌یه‌كمان پێكه‌وه ده‌خوارده‌وه و باسی ئه‌و كارانەمان ده‌كرد كه دوێنی کردبوومانن و باسی بەرنامەی رۆژی تازەمان كرد، به‌ڵام ئستا ئه‌وانه نه‌ماوه. له ماوه‌ڵه‌م و به سكایپ قه‌سه‌ده‌كه‌ین".
لەلایه‌ن یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیاوه پەیوەندی بە لانەوە کراوە و ئاگاداركراوەتەوە كه ره‌نگه به‌هۆی كۆرۆناوه چه‌ندین كارمه‌ندیان بێكار بن. هه‌ندێكیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكه‌ی لانه‌وه وه‌رگیراون. له ڤیدیۆكۆنفرانسێدا لانه ئه‌وه‌ی به به‌ڕێوەبه‌ر و هاكاره‌كانی گه‌یاندوە و پێیگوتوون، بیر له کارێکی دیکە بكه‌نه‌وه.
لانه بەختیار ئاماژەی بەوە کرد، "کاریگەرییەکی زۆری بۆ ئێمە هەیە و زۆر ناخۆشە، چونکە ئێمە راوێژکاری ئەو کۆمپانیایانەین لە بەشی کارمەندەکانیاندا. کاتێک پێویستیان بە کارمەند دەبێت، تەلەفۆن بۆ ئێمە دەکەن و کەسی شیاویان بۆ دەدۆزینەوە".
زۆرن ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن. بۆ هه‌ندێكیان كه خاوه‌نی منداڵن، كاره‌كه‌یان قورس‌تر بووە. پڕۆفیسۆرێک لە بەشی زانستە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان له زانكۆی كمینێتس کە دوو منداڵی هەیە، هه‌رچه‌نده زانكۆ و قوتابخانه‌كان داخراون، به‌ڵام كاری ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه و منداڵه‌كانیشی ده‌بێت له خوێندن به‌رده‌وامبن.
پڕۆفیسۆر، ماركوس هێرڤیش دەڵێت، "ئێستا منداڵه‌كان له ماڵه‌وه‌ن و هه‌ندێک جار داوای هاوكاری له من ده‌كه‌ن و قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌وه كاره‌كه‌ی منی زۆر قورسكردووه. ئه‌مه ره‌وشێكه كه پێشتر هه‌رگیز نه‌بووه. له لایه‌ك ده‌بێت یارمه‌تیی ئه‌وان بده‌م، له هه‌مانكاتدا تەلەفۆنێكی دیكه دێت و ئه‌مانه هه‌مووی پێكه‌وه‌ی رێكبخه‌یت ئاسان نییه. باوه‌ڕناكه‌م هه‌رگیز ئه‌وه‌نده ته‌له‌فۆنم كردبێت. ئێستا ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ته‌لەفۆن و ڤیدیۆکۆنفرانسەوە كاره‌كان بکه‌ین".
كۆرۆنا كاریگه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگیی ئەڵمانیا هەیە.
تاوەکو ئێستا 470 هه‌زار كۆمپانیا داوای هاوكارییان له حكومه‌تی ئەڵمانیا بۆ كارمه‌نده‌كانیان كردووه مووچه‌یان 60% و هه‌ندێكیش 67%ـی مووچەکانیان لەلایه‌ن حكومەته‌وه دابین ده‌كرێت.