كودەتا سەرۆكێكی نوێ لە بۆركینا فاسۆ دیاریدەكات
رووداو- ئاژانسەكان
سەرکردەیەکی بۆرکینافاسۆ کودەتا بەسەر سەرۆکی بە کودەتا هاتووی وڵاتدا دەکات و داوای لە لایەنەكانیش كرد، پابەندی بڕیارەكانی بن.
لەژێر گوشاری خۆپیشاندەران، رۆژی هەینی بلێز كۆمباوەر، سەرۆكی بۆركینا فاسۆ دەستیلەكار كێشایەوە.
لەدوای 27 ساڵ لە حوكمڕانی وڵات، سەرۆكی پێشوی بۆركینا فاسۆ لەژێر گوشاری خۆپیشاندەراندا دەستیلەكار كێشایەوە و ئەسحەق زەیدا دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست و داوای لە تێكڕای لایەنەكانیش كرد پابەندی بڕیارەكانی بن.
كەناڵی ئۆمیگای لۆكالی لە بۆركینا فاسۆ ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەسحەق زەیدا كودەتایەكی بەسەر ئۆنوری تراویری فەرماندەی سوپادا كردووە و جلەوی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، هاوكات لە بەیاننامەیەكدا داواشی لە كۆمەڵەی ئیكواس (گرووپی ئابووری وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقیا) كردووە، تێگەیشتنیان بۆ ئەو دۆخە نوێیە هەبێت و پاڵپشتی و پشتگیری دەسەڵاتی نوێی ئەو وڵاتە بكەن.
كەناڵی ئۆمیگا ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەدوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەكەی زەیدا، دەنگی تەقە لە نزیك كۆشكی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە بیستراوە.