سەربازانی نێو کەشتییەکی سەربازیی ئەمریکا کەرەنتین دەکرێن

02-04-2020
A+ A-
 
 
سەربازانی نێو کەشتییەکی سەربازیی ئەمریکی لە زەریای هێمن کەرەنتین دەکرێن، کاپتنی کەشتییەکە هۆشداری دەدات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی کۆنترۆڵنەکراو لەنێو کەشتییەکەیاندا بڵابووەتەوە.
 
برێت کۆرۆزێر، کاپتنی کەشتی تیۆدۆر رۆزفێڵت، کە کەشتییەکی سەربازیی ئەمریکییە لە زەریای هێمن، داوای لە وەزارەتی بەگری وڵاتەکەی کردووە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا سەربازانی کەشتییەکەی کەرەنتین بکرێن و هەندێکیشیان بنێردرێنەوە ماڵەوە.
 
کاپتنی کەشتییەکە پێنتاگۆنی لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە رەنگە سەربازانی نێو کەشتییەکەی کە زیاتر لە 4000 سەرباز دەبن تووشی کۆرۆنا ببن، بۆیە داوا دەکات بە زوویی هاوکاری بکرێن و لەیەکدی جیابکرێنەوە، چونکە ئەوان لە جەنگدا نین و ناکرێت سەربازەکانیان بەهۆی کۆرۆناوە گیانلەدەستبدەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە