لە مۆسکۆ فێستیڤاڵی دروستکردنی پەیکەر لە سەهۆڵ بەڕێوەدەچێت
رووداو - مۆسکۆ
لە مۆسکۆ کەشوهەوا ئەوەندە ساردە، پەیکەری شوێنە بەنێوبانگەکان و کەسایەتییە ناودارەکان لە سەهۆڵ دروستدەکرێت.
لە ناوەندی مۆسکۆ فێستیڤاڵی پەیکەرە سەهۆڵییەکان هەیە، کۆشکی کرملین و سیمبوولە دیارەکانی جیهان بە هونەرێکی زۆر بەرز لە سەهۆڵ دروستکراون، بە گڵۆپی رەنگاوڕەنگ وایانلێکراوە لە سەیرکردنیان تێر نابێ.
بە سەهۆڵ پەیکەرتی کەسایەتییە ناودارەکان دروستکراوە، مۆنالیزا یەکێکە لە پڕبینەرترین پەیکەرە سەهۆڵییەکان.