لە هیندستان بە دەهۆڵ و ئاهەنگگێڕان پێشوازی لە بەهار دەکرێت


رووداو - هەولێر


فیستیڤاڵی گودی پادوای لە شارۆچکەی ماهاراشتریانە لە هەرێمی مۆمبای لە باشووری رۆژهەڵاتی هیندستان بەڕێوەدەچێت، کە بە بۆنەی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی هیندی لای بەشێک لە هیندۆزەکان رێکدەخرێت.
 
بەشێکی زۆری بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە ژنن؛ زۆربەی ئەوانیش بە جلوبەرگی رەنگاوڕەنگەوە بە شەقامە سەرەکییەکاندا ماتۆڕ لێدەخوڕن. 
 
دیراج شیلەر، یەکێک لە بەشداربووان دەڵێت، "ئەوەی دەیکەین ئەوەیە کە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا زوو لە خەو هەڵدەستین؛ ئاهەنگ دەگێڕین بەنێو شاردا دەسووڕێینەوە". 
 
فیستیڤاڵەکە چالاکیی جیاواز لەخۆی دەگرێت؛ تەپڵ لێدان و سەماکردن دووان لە دیارترینەکانیانن. 
 
شیفالی گایچۆر، خوێندکارێکە و دەڵێت، "ئێمە خەڵکی ماهاراشتاین؛ وەک بەشداریکردن لە بانگەشەیەکدا کۆدەبینەوە؛ خۆمان دەگۆڕین و جلی کولتووری لەبەردەکەین". 
 
گودی پادوا زیاتر لە لایەن کۆمەڵگە هیندوزەکانی رۆژئاوای هیندستانەوە بەرز رادەگیرێت؛ گودی بە واتای ئاڵای "براهما" دێت کە لای ئەوان دروستکەری گەردوونە و پادواش بە واتای یەکەم رۆژی قۆناخی گەردوونی دەستپێدەکات.