ئەڵمانیا.. دەزگای هەواڵگری راپۆرتی ساڵانەی بڵاوکردەوە

رووداو - ئەڵمانیا

وڵاتی ئەڵمانیا ساڵانە راپۆرتی هەواڵگری خۆی لە بارەی رەوشی ئەمنی وڵاتەکەی بڵاودەکاتەوە، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەڤانیشدا لەبارەی راپۆرتی ساڵی 2014 ، گرژییەکانی نێوان لایەنگرانی رێکخراوی داعش و کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە خراوەتەڕوو.   

سەرۆکی هەواڵگری ئەڵمانیا لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی داعش لە عێراق و سووریا، هاوکاری و پشتیوانی رەوتە چەپەکانی ئەڵمانیا لە پەکەکە زیاتر بووە.