کەمپینی هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی باشووری كوردستان به‌رده‌وامه


رووداو - سوێد

لە ئەوروپا کەمپینی هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی باشووری كوردستان به‌رده‌وامه. له سوێد چه‌ند ژنێكی كورد خۆبەخشانە کاردەکەن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی كوردستان و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی و ناحكومی ئەو وڵاتەش ئامادەییان ده‌ربڕیوه یارمه‌تی بۆ باشووری كوردستان بنێرن، بەڵام رێکخراوێکی فەرمی نییە کە کەمپینەکان لەژێر یەک چەتردا کۆبکاتەوە.

رۆژنامه‌نووسێكی سوێدیش دوای ئەوه‌ی له رۆژنامه نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد ده‌بینێت، دێته كوردستان و خۆی سه‌ردانی كه‌مپه‌كان ده‌كات و بڕیارده‌دات بێ به‌رامبه‌ر له‌مه‌ودوا هاوكاری ئاواره‌كانی باشووری كوردستان بكات و راپۆرت و نووسین له‌سه‌ر كورد له میدیاكانی سوێد بڵاوبكاته‌وه.

كەژاڵ و هاوڕێكانی تا ئێستا توانیویانه ٢٥ تۆن كه‌لوپه‌لی پێویست بو ئاواره‌كان كۆبكه‌نه‌وه.