ڤیدیۆ؛ لە چین بەشێوازێکی جیاواز ئۆتۆمبێل پارک دەکرێت

رووداو - هەولێر

رۆژانە لە زۆر وڵات دوای ئەوەی ژمارەیەکی ئۆتۆمبێل دەچنە ناو گەراجەکان، خاوەن گەراجەکان ناچارن رێگە بە چوونەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی زیاتر نەدەن. بەڵام لە شارێکی چین چارەسەرێکی پێشکەوتوو بۆ ئەو کێشەی قەرەباڵخییە دۆزراوەتەوە.

یانگ زیژۆنگ، بەرپرس لە کۆمپانیای Chaoli دەڵێت "وەستاندنەکە هاوشێوەی وەستاندنی ئاساییە؛ دوای هاتنە ناو گەراجەکە، تیشکەکان ئاسانکاریت بۆ دەکەن و دەتبەنە شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل".

بەرپرسانی چۆنگکینگ دەڵێن، ئەوە کەڵەکەکردنێکی رێکوپێکی ئۆتۆمبێلە، دوای پڕبوونی گەراجەکە هاوشێوەی گەراجەکانی دیکە، جارێکی دیکە لەو رێگە تایبەتییەوە پەیڕەو دەکەن، شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل زیاتر دەبێت.

یانگ زیژۆنگ دەڵێت "کاتێک دەتەوێت ئۆتۆمبێلەکەت ببەیتەوە، دەچیتە نێو گەراجەکە و ئۆتۆمبێلەکەت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ دێتە خوارەوە، دەچیتە نێو ئۆتۆمبێلەکە و دواتر رەمپەکە دەچێتەوە شوێنی خۆی".