سەرۆكوەزیرانی هیندستان داوادەكات وێنەی سێڵفی لەگەڵ كچەكانیان بگرن
رووداو- ئاژانسەکان
ناریندرا مۆدی ، سەرۆكوەزیرانی هیندستان لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە توێتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە کە داوا لە باوکان ودایکانی هیند دەکات وێنەی سێڵفی لەگەڵ كچەكانیان بگرن و بڵاویبکەنەوە.
ئەو پەیامەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان لەکاتێکدایە کە دیاردەی لەباربردنی رەگەزی کچ لە هیندستان لە زیادبووندایەو هاوکات ژمارەیەکیش کچ دوای لەدایکبوونیان لەلایەن خانەوادەکانیانەوە لەناو دەبرێن.
ناریندرا مۆدی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر 13 ملیۆن هاوبەشی هەیە و ئەو داوایەشی لەلایەن رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ژنانی وڵاتەکەیەوە پێشوازی لێكراو بەهەولێکی مرۆڤدۆستانە و یەکسانی جێندەری سەیرکرا.