گوتەبێژی حكومەتی میسر: ئیخوان قەدەخە نەكراوە
رووداو- BBC
گوتەبێژی وەزارەتی هاوبەستەی كۆمەڵایەتی میسر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو كە حكومەت هەوڵدەدات كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین وەك رێكخراوێكی قازانج نەویست NGO قەدەخەبكات، لەسەر بنەمای ئەم هەواڵەش ئاژانسی رۆیتەرزو میدیا جیهانییەكان بەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویانكردەوە كە ئیخوان موسلیمین قەدەخەكراوە.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی مەكتەبی سەرۆك وەزیرانی میسر كەمێك پێش ئێستا بە bbc راگەیاند، كە هێشتا هیچ بڕیارێك لەو بارەیەوە دەرنەچووە.
ئیخوان موسلیمین لە ساڵی 2011 لە چوارچێوەی پارتێكی سیاسیدا بەناوی پارتی ئازادی و دادپەروەری كاردەكات بەڵام خۆی وەك رێكخراوێكی قازانج نەویست NGO تۆماركردووە و رێگای كاركردنی پێدراوە.