لە کۆڵن ئامێری تەکنۆلۆژیی بیناسازی نوێ دەخرێنەڕوو
رووداو - کۆڵن
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا پێشانگەی نێودەوڵەتی ئامێری بیناسازی کرایەوە، کە تێیدا دەیان کۆمپانیا نوێترین ئامێرە تەکنۆلۆژییەکانیان لەو بوارەدا نمایشکرد.
دوو هەزار و 700 کۆمپانیا لە 55 وڵات بەشداری پێشانگەکەیان کردووە. نوێترین تەکنەلۆژیای ئامێرەکانی بیناسازی کە هاوکارێکی باشی مرۆڤ دەبن لە کاتی بونیاتنانیدا نمایشکران.