رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی "باشی" لەگەڵ ڤلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا هەبووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مۆریستاون لە ویلایەتی نیوجێرزی بە رۆژنامەڤانانی گوت، "پێموابوو پەیوەندییەکی باش بوو. زیلینسکی رووبەڕووی گوشارێکی زۆر سەخت بووەتەوە، وەکو پێشبینیم کردبوو؛ بەڵام زۆر بێهیوا بووم لە پەیوەندییەکەم لەگەڵ سەرۆک پووتین."
رووسیا و ئۆکراینا هێرشی درۆنییان کردووەتە سەر یەکدی، کە بووەتە هۆی پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان و زیانی گیانی و مادی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی قەرەباڵخیی خەڵک لە فڕۆکەخانەکانی رووسیا بڵاوبوونەوە، لەنێویاندا فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکانی مۆسکۆ و سانت پترسبۆرگ، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرایناوە سەدان گەشتی ئاسمانی دواخران یان هەڵوەشێندرانەوە.
ئەو هێرشانە دوای راگەیاندنێکی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دێن، کە تێیدا ئاماژەی بە ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ هاوبەشە رۆژئاواییەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی درۆن کردبوو.
ئۆکراینا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی رووسیا، زیاتر پشتی بە بەکارهێنانی درۆن بەستووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ