پۆدکاستەکانی رووداو لەسەر پلاتفۆڕمە جیهانییەکانی پۆدکاست بەردەستن


رووداو دیجیتاڵ

پۆدکاستەکانی رووداو ئێستا لەسەر پلاتفۆڕمە جیهانییەکانی پۆدکاست بەردەستن، گوێگرانی پۆدکاستەکانی رووداو دەتوانن لە رێگەی مۆبایلەکانیان ئەو پلاتفۆڕمانە بەکاربهێنن و بەدوای پۆدکاستی دڵخوازی خۆیاندا بگەڕێن.
 
تۆڕی میدیایی رووداو یەکەم میدیای کوردستانی و عێراقییە پۆدکاستی بەو فرەوانییە هێناوەتە کوردستان و لە پلاتفۆڕمە جیهانییەکاندا دەیخاتە بەردەستی گوێگرانی کورد و لە داهاتووشدا بۆ زمانەکانی دیکە.
 
پۆدکاستەکانی تۆڕی میدیایی رووداو جیا لەوەی رۆژانە لە رادیۆی رووداو بڵاودەبنەوە، لەسەر ماڵپەڕێکی تایبەت بە پۆدکاستیش بڵاودەکرێنەوە.
 
رووداو بۆ ئاسانکاریی زیاتر و بژارەی زۆرتر بۆ وەرگرەکانی، هەوڵیداوە پۆدکاستەکان لە بەشی زۆری پلاتفۆڕمە جیهانییەکانی پۆدکاست بەردەست بن، بۆ گوێگرتن لە پۆدکاستەکانی رووداو، دەتوانن لە رێگەی ئەو پلاتفۆڕمانەوە پۆدکاستەکان بدۆزنەوە، لە بەشی گەڕاندا تەنیا بەدوای ناوی رووداودا بگەڕێن، بە هەموو پۆدکاستەکانی تۆڕی میدیایی رووداو ئاشنا دەبن و دەتوانن پۆدکاستی دڵخوازی خۆتان هەڵبژێرن.
 
پۆدکاستەکانی رووداو جیا لە ماڵپەڕی podcast.rudaw.net، لەسەر ژمارەک ماڵپەڕی جیهانیی بەنێوبانگی پۆدکاستیش هەن.
 
لەسەر مۆبایلەکانتان دەتوانن ئەپلیکەیشنی ئەپڵ پۆدکاست بکەنەوە و لەبەشی گەڕاندا بنووسن رووداو یان رووداو پۆدکاست، پۆدکاستەکانی رووداوتان نیشان دەدات، دەتوانن لەوێ پۆدکاستی دڵخوازی خۆتان فۆڵەو بکەن و رۆژانە یان ئەو کاتانەی ئارەزوو دەکەن گوێ لە پۆدکاست بگرن.
 
یەکێکی دیکە لە پلاتفۆڕمە بەنێوبانگەکانی پۆدکاست، پۆدکاست ئندێکسە podcastindex، وەرگرانی رووداو دەتوانن لەسەر ئەو پلاتفۆڕمەش بەدوای پۆدکاستەکانی رووداودا بگەڕێن. 
 
هەروەها پۆدکاستەکانی رووداو ئێستا لە پلاتفۆڕمی ئەمەزۆن میوزیک و سپۆتیفای (spotify)یش بەردەستن، کە دوو پلاتفۆڕمی ناسراوی جیهانیین. https://music.amazon.com/podcast، لە داهاتووشدا پۆدکاستەکانمان لەسەر پلاتفۆڕمی ئای کڵاود بەردەست دەبێت.
 
تۆڕی میدیایی رووداو لە 15ی تەممووزی 2023 بەشێوەیەکی فراوان دەستی بە بەرهەمهێنانی پۆدکاست کردووە، لە 01ـی نۆڤەمبەری 2023 وەرزێکی نوێی پۆدکاست دەستپێدەکات و ژمارەیەک پۆدکاستی نوێ لەلایەن کەسایەتییە دیار و بەنێوبانگەکانی کورد پێشکێش دەکرێن.
 
ئێوە دەتوانن لە رێگەی پۆدکاستەکانی تۆڕی میدیایی رووداوەوە بەرنامەی دڵخوازی خۆتان بدۆزنەوە، هەر کاتێکتان پێ گونجاو بوو لەنێو مۆبایلەکانتان و لەسەر کارپلەی لە هەموو جیهان دەتوانن گوێ لە پۆدکاستەکانی رووداو بگرن.