باڵیۆزخانەی ئەمریكا هۆشداری چەند شێوازێكی فرتوفێڵ دەدات لەسەر ڤیزە

رووداو- هەولێر

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە عێراق، داوا لە هاووڵاتیان و دانیشتوانی عێراق دەكات كە وریایی بەكاربهێنن لەكاتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ دامەزراوەی كەرتی تایبەت لە داواكردنی ڤیزە بۆ ئەو وڵاتە.

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، راپۆرتی ئیمەیلی ناڕاست، ماڵپەڕو بانگەشە چاپكراوەكان كە ڤیزە پێشكەش دەكەن لە زۆربوندان. پرۆگرامی ڤیزەی هەمەچەشن كە بە یانسیبی كارتی سەوز ناسراوە، سالانە زیاتر لە 55,000 ڤیزە بەو كەسانە دەبەخشێت كە دەیانەوێ كۆچ بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بكەن.

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێت "دوای ئەنجامدانی راكێشانێكی راندۆمی، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا راستەوخۆ پەیوەندی بە داواكارانەوە ئەكات. ئامۆژگاریان دەكات لە باری داواكارییەكانیان دڵنیاببنەوە لە رێگەی dvlottery.state.gov، داواكاران تەنها لەم رێگەیەوە دەتوانن لە باری داواكارییەكانیان دڵنیاببنەوە، زانیاری دەربارەی باری داواكارییەكە لە رێگەی نامە یان ئیمەیلەوە نانێردرێت".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، داواكاری سەرنەكەوتوو هیچ چانسێكی زیاتری نییە جگە لە دوبارە داوا پێشكەش كردنەوە لە ساڵی داهاتوودا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئەوەش دەخاتەڕوو، تەنها وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەسەڵاتی ئاگاداركردنەوەی داواكارانی كارتی سەوزی هەیە دەربارەی باری داواكارییەكانیان. بەداخەوە كە چەند لایەنێك كە خۆیان بە بەرپرسی پرۆگرامەكە ناساندوە، عێراقییەكانییان كردووەتە ئامانج. ئیمەیڵە خەڵەتێنەرەكان داوا لە وەرگرەكان دەكەن پارە بنێرن لە رێگەی وێستێرن یونیانەوە بۆ كەسێكی ناراست لە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە لەندەن.

دەشڵێت "لەهیچ بارودۆخێكدا نابێت پارە بنێردرێت بۆ هیچ ناونیشانێك بۆ بەشداریكردن لەم پرۆگرامە. زانیاری و فۆرمی كۆچكردن بە خۆراییە بۆ هەموو كەسێك و  بەردەستە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوە و باڵێۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبەغدا (iraq.usembassy.gov) (www.state.gov-.

تاقە رێگا بۆ ناونووسین بۆ پرۆگرامەكە لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوەوە دەكرێت لە ماوەیەی كە دیاریكراوە بۆ ناونووسین".

داواكاری بۆ ساڵی 2014، لەماوەی نێوان 1 ی تشرینی یەكەم و 2 ی تشرینی دووەمی 2013 یە، داوكار دەتوانێت دڵنیاببێتەوە لە باری داواكارییەكەی بەخۆرایی لە 1ی مایسیdvlottery.state.gov2014 ەوە لە رێگەی ئەوانەی لەماوەی نێوان1 ی تشرینی یەكەم 2ی تشرینی دووەمی 2012 ەوە چوونەتە ناوپرۆگرامەكەوە، تاوەكو 30 حوزەیرانی 2014، پێویستە نامەی زانیارییەكانیان بپارێزن تاوەكو 30 ئەیلولی 2014.

بۆ ئاگاداركردنەوە لە هەر روداوێكی ڤیزەی ناڕاست و هەڵخەڵەتاندن، تكایە ئیمەیل بۆ باڵوێزخانەبنێرن لە رێی BaghdadIV@state.gov، سكاڵا دەربارەی ئیمەیڵی هەڵخەلەتێنەرو نا دروست دەتوانرێت بنێردرێت بۆ وەزارەتی دادی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.