بۆ گرتنی تاوانبارێك 4 هەزار پۆلیس دەخرێنە ئامادەباشییەوە
رووداو- هەولێر
بە مەبەستی گرتنی تاوانبارێك كە دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر كچێك، ژاپۆن 4 هەزار پۆلیس و 900 زرێپۆش و دوو فڕۆكەی خستنە ئامادەباشییەوە.
رۆژنامەی (حەیات)ی لەندەنی بڵاویكردووەتەوە، لە شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن دەسەڵاتداران پەنایان بۆ 4 هەزار پۆلیس و 900 زرێپۆش و دوو فڕۆكە بردووە و گەورەترین هەڵمەتی ئەمنیيان لەو وڵاتە ئەنجامداوە.
یوتا سوغموتوی تەمەن 20 ساڵ، لە بنكەی پۆلیسی كاواساكی لە تۆكیۆ ئامادەبوو بۆ لێكوڵینەوە لە كەیسی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك و دزینی 1000 یۆرۆ، بەڵام لە كاتی كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ دادوەر بە پێخواسی رایكرد.
هەرچەندە سوغموتوی بە شێوازێكی زۆر سەیر رایكرد، بەڵام راكردنەكەی زۆری نەخایاند، بەڵكو دوای كاژێرێك لە ناوچەیەكی نزیك تۆكیۆ، لە كاتی گەڕانەوە خوێندكاران بۆ ماڵەوە رووداوەكەی گێڕایەوە حاڵەتی ئاسایی خۆیی و خۆی دایەوە دەست پۆلیس.