کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین ئایفۆن نمایشدەکات
کۆمپانیای ئەپڵ ئەمڕۆ کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ئەنجامدەدات، بە مەبەستی ئاشکراکردنی بەرهەمە نوێیەکانی خۆی، ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت ئاشکراکردنی دوو ئایفۆنی نوێیە بە ناوی ئایفۆن 6 ئێس ( iPhone 6S ) و ئایفۆن 6 ئێس پڵەس ( iPhone 6S Plus ) .
کۆنفرانسەکانی ئەپڵ هیچ کاتێک تەنها بە راگەیاندنی ئایفۆنێکی نوێ کۆتایی نایەت، بە پێی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی کە لە ماڵپەرە تەکنەلۆژیاییەکان بڵاوبووەتەوە کورتەیەک لەسەر کۆنفراسی 9 ی سێپتەمبەری کۆمپانیای ئەپڵ باسدەکەین.
ئەو بەرهەمانەی پەردەیان لەسەر لادەدرێت و وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 09-09-2015 ( ئایفۆن 6 ئێس و ئایفۆن 6 ئێس پلاس ) بە میدیایکانی جیهان پیشانبدرێت.
ساڵی رابردوو کۆمپانیای ئەپڵ بە پێی خواستی زۆر و پێویستی روو لە زیاد بوونی خەڵک ، ئایفۆنێکی نوێی بەرهەمهێنا، کە سایزی شاشەکەی بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمەکانی پێشووتری زۆر گەورەتر بوو، بە لەبەرچاوگردنی ئەوەی فرۆشی ئەو بەرهەمەی ئەپڵ زۆر زیاتر بوو لە بەرهەمەکانی پێشووتری.
لە دیزاینی گشتی ئایفۆنەکانی ئەمساڵ چاوەڕوانی گۆڕانکاری زۆر ناکرێت و لە کۆتایی دا شاهیدی پەردەلەسەرلادانی ئایفۆنی 6 ئێسی 4.7 ئینچی و ئایفۆنی 6 ئێس پڵاسی 5.5 ئینچی دەبینن، لە راستیدا وەک ئایفۆنەکانی GS3 و 4S ، لێکجیاکردنەوە دیزاینی ئەو دوو ئایفۆنە نوێیە لەگەڵ ئایفۆنەکانی 6 و 6 پلاس ئاسان نییە .
پرۆسێسەری خێرا
ئەوەی ئەو دوو ئایفۆنە لە ئایفۆنەکانی پێشووتر جیادەکاتەوە ، پرۆسێسەری خێرا و بەکار هەمهێنانی چیپی نوێی A9 یە، کە دەبێتە هۆی خێراتر بوونی سیستەمی ئایفۆن و بەرزتر بوونەوەی گرافیکەکەی هەروەها چاوەڕوان دەکرێت رامی ئەو دوو ئایفۆنە ببێتە 2 گێگا بایت و لەوەیە وەک ئایپاد ئەیر پرۆسەسەرێکی زیادەش دابنرێت لەسەریان .
هەروەها جگە لە خێراتر کردنی پرۆسیسەر پێشبینی دەکرێت ئەپڵ ئایفۆنە نوێکان لە جنسی ئەلمینیۆم 7000 دروست بکات ، ئەو ماددەیە رێگری لەوە دەکات ئایفۆنە نوێکە بنوشتێتەوەو،
بەکارهێنانی ئەو مادەیەش پێدەچێت ببێتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی ئەو ئایفۆنە نوێیە.
فوول تاچ
لەوەیە گرنگترین داهێنان لە ئایفۆنە نوێکانی ئەپڵ ، تەکنەلۆژی فوول تاچ بێت ، ئەو تایبەتمەندییەی کە پێشتر لە کاتژمێری ئەپڵ و مەکبووکەکانی ئەپڵ بەدیدەکرا .
فوول تاچ دەتوانێت بە شێوەی گشتی شێوازی پەیوەندی بەکارهێنەر و پرۆگرامەکان بگۆڕێت هەروەها دەتوانێت شێوازی نوێ بۆ یارییەکان دروست بکات ، بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکانی ئەم بابەتە ، ئایفۆنە نوێکان توانای وەرگرتنی سێ جۆر تاچیان هەیە،تاچی بەرکەوتن ، پاڵنان و پاڵنانی بەهێز
کامێرەی بەهێزتر بە توانای فیلم گرتنی 4K
چەند ساڵێکە ئەپڵ ئایفۆنەکانی بە کامێرەی 8 مێگا پیکسڵ دروست دەکات ، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایفۆنە نوێکان دا کوالیتی کامێرەکان بگاتە 12 مێگا پیکسل و توانای فیلم گرتنی 4K هەبێت هەروەها لەبەر پێشوازی بەکارهێنەران لە وێنەی سێلفی ، کامێرەی پێشەوەی لە 1.2 مێگا پیکسلەوە دەگاتە 5 مێگا پیکسل .
میمۆری ناوەوە
ئەگەرچی چاوەڕوان دەکرا بەرهەمهێنانی ئایفۆنی 16 گێگا بوەستێت بەڵام ئایفۆنە نوێیەکانی ئەپلیش بە 16 گێگا و 64 گێگا و 128 گێگا دەخرێنە بازاڕەوە .
نمایشی iOS 9 و OS X El Capitan
ئایفۆنەکانی ئەپڵ نوێترین ئەپدەیتی سیستەمی iOS9یان لەسەر دەبێت و لە پاش فیستیڤاڵەکەی ئەپڵ ئەپدەیتی ئەو سیستەمە نوێیە بۆ ئایفۆنە کۆنەکانیش رادەگەیەنێت و ئەو ئایفۆنەنای کە 4 ئێس بۆ سەرەوەن و ئەپدەیتی 2 بۆ سەرەوەیان هەیە دەتوانن ئەو ئەپدەیتە نوێیە بەکار بێنن .
ئەپڵ تیڤی
نزیکەی سێ ساڵ و نیو لە دوایین ئەپدەیتی ئەپڵ تیڤی تێدەپەڕێت. لەم ماوەیەدا ئەپڵ سەهمی بازاڕی خۆی داوەتە ئامێرەکانی دیکە وەک Roku و Chromecast هەروەها ئیکۆسیستەمی کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئامێرەش زۆر کۆن بووە .
بۆیە ئەپڵ پێدەچێت بەتەما بێت لەم ئیڤێنتەدا ئەپڵ تیڤیەکی نوێ بخاتە بازاڕەوە کە کۆنترۆڵێکی باشتری هەبێت و لایەنی هاردوێریشی بەهێزتر بێت .
پێشبینیدەکرێت ئەم ئامێرە پرۆسێسەری A8ی لەسەر بێت ( پرۆسیسەری ئێستای ئایفۆنی 6 و6 پلاس ) و وزەری پێویستی ئەو لە جیاتی پاتری لە رێگای وایەرەوە وەردەگیرێت .
هەروەها ئەپڵ خۆی ئامادە کردووە بۆ بڵاوکردنەویە ئەپڵیکەیشنەکانی ئەپل تیڤی لەسەر ئەپڵ ستۆر ، پێشتر کۆمپانیاکانی گۆگڵ و ئامازۆن هەوڵیانداوە یاریەکانی مۆبایل بگوازنەوە سەر شاشە گەورەکانی تیڤی، بەڵام زۆر سەرکەوتوو نەبوون .
هەروەها ئەپڵ بەتەمایە ( ئەپڵ سیری ) هاوکاری دەنگی ئەپڵ بۆ هەموو ئامێرەکانی خۆی زیاد بکات ، زیاد کردنی ئەپڵ سیری بۆ ئەپڵ تیڤی دەتوانێت وەرچەرخانێکی گەورە لە کۆنترۆڵکردنی ئامێرەکە لەلایەن بەکارهێنەرەوە و پەیوەندی بەکارهێنەر و ئامێرەکە دا ئەنجامبدات.
ئەپڵ واتچ
کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفرانسی WWDC ئەمساڵ ، ئەپدەیتی سیستەمی watchOS 2ی تەنها 6 مانگ پاش بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە ، راگەیاند ، بەرچاوترین تایبەتمەندی ئەم ئەپدەیتە پشتیوانی لە ئەپلیکەیشنی ناتیڤ ئەپڵ واتچە ، واتا بەرنامەکان بێ ئەوەی پێویستیان بە ئایفۆن هەبێت راستەوخۆ لەسەر ئەپڵ واتچ کار دەکەن .