ژیاننامەی گیڤارا

رووداو- ئاژانسەکان

ئێرنستۆ چێ گیڤارا، شۆڕشگێڕی مارکسیستی ئەرژەنتینی لە ساڵی ١٩٢٨ لە رۆزاریۆی ئەرژەنتین لە دایک بووە، لە میانی گەشتەکانیدا بەناو ئەمریکای لاتین و ناوەڕاستی ئەمریکادا سەرنجی بۆ هەژاری خەڵک و زوڵملێکردنیان جوڵا، هەر ئەمەش وایکرد بیری مارکسی لای گیڤارا چەکەرە بکات. بەڵام دواتر هەستی کرد تاکە چارەسەر بۆ رزگاربوون لە نەهامەتیی خەڵک لە ئەمریکای باشوور و ناوەڕاست دەستپێکردنی شۆڕشی چەکدارییە.

ساڵی ١٩٥٨دوای شۆڕشی کوبا لە دژی دیکتاتۆر فولگێنسیۆ باتیستا و سەرکەووتنی شۆڕشەکەی گیڤارا و فیدڵ کاسترۆی هاوڕێی، گیڤارا نەیتوانی بۆ ماوەیەکی درێژ لەناو حکومەتەکەی کاسترۆدا بمێنێتەوە، بڕیاریدا دەست بە شۆڕش بکاتەوە.

ئەو روویکردە کۆنگۆ لە ئەفریقا، چونکە پێێ وابوو ئەفریقا بووەتە هێڵێكی لاواز کە رۆژئاواییە کاپیتالیستەکان بە ئارەزووی خۆیان مامەڵەی پێوە دەکەن. چێ گیڤارا لە ژیانی ئاسایی دابڕا و کەوتە ناو شاخەکان و بووە گەریلایەکی وا نەک تەنها لە ئەرژەنتین و ئەمەریکای لاتین و کوبا بەڵکو لە سەر ئاستی جیهانیش ناسراو ناوی دەرکرد،. گیڤارا دوای ووتە بەناوبانگەکەی خۆی کەوت کە دەڵێت : لە هەرکوێ ستەم هەبێت من خەڵکی ئەوێم..