بەرپرسانی ئەمریکا پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کاتی کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی لە واشنتن، به‌رپرسانى ئه‌مريكى به‌رده‌واميى يارمهتيدان و پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
رۆژی شەممە، 10ـی شوباتی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی سەردانی شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتن گوتی، شاندى سهرۆكايهتیی هەرێمی کوردستان "سوپاس و پێزانينيان بۆ پشتگيريى كۆنگرێس و حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق و به‌دوورگرتنى له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه. لاى خۆيانه‌وه به‌رپرسانى ئه‌مريكى به‌رده‌واميى يارمهتيدان و پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه."
رۆژى دووشه‌ممه، 5-2-2024، شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئهندامێتيى فه‌لاح مسته‌فا، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا، به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به ياوهريى تریفه عه‌زیز، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتن، كۆمه‌ڵێك ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى حكومه‌تى ئه‌مريكا ئه‌نجامدا، رۆژی هه‌ینی 9-2-2024 كۆتايييان به سه‌ردانه‌كه‌يان هێنا.
له ميانى سه‌ردانى چه‌ند رۆژهيدا، شاندى سه‌رۆكايه‌تى چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له كۆنگرێس و كۆشكى سپى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ـ پێنتاگۆن ـ ئه‌نجامدا و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مريكادا گفتوگۆيان كرد، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و چه‌ندين پرسى جێى بايه‌خى هاوبهشيان تاوتوێ كرد.