کینگ: ژمارەی چەکدارە بیانییەکانی نێو داعش 25% زیادیکردووە
رووداو - ئاژانسەکان
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەگەرچی گورزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لەسەر ' داعش ' ، بەڵام لە ئێستادا لە حاڵەتی بەهێزبووندان.
لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی CNN لەبارەی دۆخی رێکخراوەکە بەبەراورد بە مانگی ئابی ساڵی رابردوو، پیتر کینگ، ئەندام لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێت: بەڵێ، ئێستا بەهێزترن.. هەروەک دەبینین ژمارەی جەنگاوەرانیان لەچاو پێشوو زیادیکردووە، لە راستیشدا بە جۆرێک لە جۆرەکان پێشڕەوییەکانیان لە عێراق وەستاوە، ئەوان رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر کۆنترۆڵی خاکی سووریا دەکەن".
کینگ ئاماژە بەوە دەدات، لە رابردوودا بەر لە ساڵێک رێکخراوەکە 16 هەزار جەنگاوەری هەبوو، ئێستاش 20 هەزار جەنگاوەرییان هەیە، هەروەها دەڵێت" بە رێژەی 25% جەنگاوەرە بیانییەکانیان لەناو رێکخراوەکەدا زیادیکردووە".
لەبارەی ژمارەی جەنگاوەرە لۆکاڵییەکانی نێو رێکخراوەکە لە هەر یەک لە سووریا و عێراق، کینگ دەڵێت "ژمارەکە زۆر زیاترە لەو ژمارەیەی رێکخراوی قاعیدە لێی نزیک ببووەوە".
لە بەرامبەریشدا فیل ماد، شارەزا لە کاروباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رەخنە لە لێدوانەکانی کینگ دەگرێت لەبارەی بەهێزبوونی رێکخراوی داعش و بەڵگەش بۆ ئەوە دەهێنێتەوە کە لێدوانەکانی وردنین، لە هەمووشیان گرنگتر شکستی گەورەی رێکخراوەکە بوو لە کۆبانێ لە بەرامبەر کورد.
ماد دەڵێت "ئەگەر ئێستا بچیت لە کەمپێک لەگەڵ رێکخراوەکە دابنیشیت، ناڵێیت رێکخراوەکە ئەمڕۆ لە دۆخێکی باشدایە".