لە ئەڵمانیا دوو کورد بە تۆمەتی داعشبوون دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ 

ئەم هەفتەیە ژنێک و پیاوێکی کورد لە ئەڵمانیا دەستگیرکران کە ناویان توانا و ئاسیا بوو. لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی ئەڵمانیا دەریخستبوو کە ئەو دوو کەسە داعش بوون و لەگەڵ شەپۆلی کۆچبەران دزەیان کردووەتە ئەڵمانیا. 
 
هەر ئەو لێکۆڵینەوانە دەریشیانخستووە کە ئەو دوو داعشە دوو کچی بچووکی رفێندراوی ئێزدیی 5 ساڵ و 12 ساڵیان لە ماڵەکەیاندا هەبووە. 
 
توانا دەستدرێژیی کردوونەتە سەر و ئاسیا کچەکانی بۆ رازاندووەتەوە.
 
د. عیرفان ئۆرتاچ، سەرۆکی جڤاتی راوێژکاریی ئێزدییان لەو بارەیەوە میوانی دیاسپۆرا بوو و رایگەیاند، " ئەو ژن و مێردە کوردە داعشەی دەستگیرکراون دوو منداڵی ئێزدیان فرۆشتوون." 
 
د. عیرفان ئۆرتاچ دەڵێت، "پێش دوو ساڵ بەڵێنمان بە نەتەوەکەمان دا لە داعشەکان خۆش نابین.. لەگەڵ پۆلیس و دادگاکانی ئەڵمانیا کاردەکەین." 
 
ئاماژە بەوەش دەکات کە لە دوای بەجینۆسایدناساندنی کۆمکوژیی ئێزدییەکان، "ئەڵمانیا ئەو داعشانەش دەستگیر دەکات کە ئەڵمانی نین." 
 
هاوکات، باس لەوەش دەکات، نزیکەی 790 داعشی ئەڵمانی گەڕاونەتەوە ئەڵمانیا. ئەوانیش دەستگیردەکرێن و لێخۆشبوونیان بۆ نییە."