رووداو - هەولێر
دۆناڵد ترەمپ هێرشە زارەکییەکانی بۆ سەر سەرۆکە گەنجەکەی کۆریای باکوور گەیاندە ئاستێکی نوێ، ئەوەش بە قسەکردن لەسەر کێش و باڵای.
دۆناڵد ترەمپ لە توویتێکدا دەڵێت: "باشە بۆچی دەبێت کیم جۆنگ ئون بە پیر ناوم دەبات، لەکاتێکدا من هیچکات وشەی کورت و قەڵەوم بۆ پێناسەکردنی ئەو بەکارنەهێناوە".
ترەمپ لە توویتەکەیدا دەڵێت، هەوڵی زۆر دەدات ببێتە هاوڕێی سەرۆکی کۆریای باکوور و دەکرێت رۆژێکیش شتێکی لەو جۆرە رووبدات.
دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون هیچکات کۆنەبوونەتەوە و لە نزیکیشەوە یەکدییان نەبینیوە، بەڵام وشەی سەیر بۆ پێناسەکردنی یەکدیی بەکاردەهێنن.
دووان لەو زاراوانەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاماژەکردن بە سەرۆکی کۆریای باکوور بەکاریاندەهێنێت "پیاوە شێتەکە" و "پیاوە مووشەکیەکە"ن.
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکە تەمەن 33 ساڵانەکەی کۆریای باکووریش زۆرجار "پیرە شێتەکە" بۆ ترەمپ بەکاردەهێنێت.
ئەو توویتەی ترەمپ کاردانەوەی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە دوای خۆیدا هێنا و هەندێک لە بەکاربەرانی توویتەر بە تەنزەوە و وەک دەربڕێنی سەرسوڕمانی خۆیان نووسیویانە "ترەمپ هاککراوە".Why would Kim Jong-un insult me by calling me "old," when I would NEVER call him "short and fat?" Oh well, I try so hard to be his friend - and maybe someday that will happen!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) November 12, 2017
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ